ئەمریکا بارێک دۆلاری بۆ عێراق نارد

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە هەنگاوێکی نوێدا و دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، ئەمریکا بارێک دۆلاری بۆ عێراق نارد.

 

ئەمڕۆ شەممە میدیای عێراقیی ئاشکرایکرد، بارێک دۆلار لە ئەمریکاوە ڕەوانەی عێراق کراوە، ئەوەش بە پێشهاتێکی نوێ بۆ پشتیوانیی واشنتۆن لە حکومەتی نوێی عێراق تەماشا دەکرێت.

عێراق مانگانە نزیکەی ملیارێک دۆلار وەردەگرێت، کە بەسەر دوو باری کاشدا دابەش دەکرێت،  ئەو بارەی دوێنێ گەیشتووە، لە چوارچێوەی ئەم پرۆسە داراییە بەردەوامەدایە.

شارەزیان دەڵێن، گەیشتنی ئەم نەختینەیەی دۆلار دەبێتە هۆی باشتربوونی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا.