شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق گەیشتە هەولێرو لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانى هه‌رێمه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا، سه‌رچاوه‌كانى شارپرێس باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ تاوه‌كو پاشنیوه‌ڕۆ ته‌واوى دیداره‌كانى له‌هه‌ولێرو پیرمام كۆتایی پێده‌هێنێت‌و ئێواره‌ش ده‌گاته سلێمانى‌و ڕاسته‌وخۆ ڕوو له‌ده‌باشان ده‌كات.
لەدوای ڕاسپاردنی زەیدی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەپەیامەکانیاندا پشتیوانی‌یان بۆ زەیدی دەربڕیوەو جەختیانکردەوە، دەبێت چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، تەنها لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەییی عێراق و پاراستنی مافەکان بێت تاوەکو سەقامگیریی هەمیشەیی جێگیر بێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانى شارپرێس، خشتەی سەردانەکەی زەیدی بۆ هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە؛ لەهەولێر لەگەڵ، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم‌و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانى هه‌رێم کۆدەبێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکانی لەهەولێر، ئێوارەى ئه‌مڕۆ به‌فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ى، عه‌لى زه‌یدى ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى جه‌لال تاڵه‌بانى له‌سلێمانی‌و ڕاسته‌وخۆ ڕوو له‌ده‌باشان ده‌كات‌و لەوێ لەگەڵ بافڵ تاڵه‌بانى‌و قوباد تاڵه‌بانى کۆده‌بێتەوە.
شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، هه‌ر له‌سلێمانى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتیى، زه‌یدى له‌گه‌ڵ کۆمەڵى دادگه‌رى‌و یەکگرتوى ئیسلامى‌و ڕه‌وتى هەڵوێست-یش كۆبونه‌وه‌و دیدارى ده‌بێت.
پێش سەدانەکەی بۆ هەرێم، لەڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، عەلی زەیدی بەجیا 10 دیداری لەگەڵ سەرجەم لایەنە شیعیی‌و سونییەکان لەبەغدا بەئامانجی یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدی وەزارەتەکان ئەنجامدا.
ئێستاش دوو لیژنە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی خەریکی ئامادەکردنی کارنامەی حکومەت‌و دابەشکردنی پۆستەکانن به‌گوێره‌ى قەبارەی کورسییەکانی لایەنە سەرکەوتوەکانی ناو پەرلەمان.
ئێستا زەیدی بەهۆی پاڵپشتیی واشنتۆن‌و ڕەزامەندیی تارانەوە، بەمتمانەیەکی زۆرەوە هەنگاو دەنێت، چاوەڕواندەکرێت پێش 28ی ئایاری داهاتوو، ناوی وەزیرەکانی پێشکەشی پەرلەمان بکات، تاوەکو بەفەرمی کابینەکەی ڕابگەیه‌نێت‌و کۆتایی بەو چەقبەستوییە سیاسییە بهێنێت کە زیاتر لەچوار مانگە عێراقی گرتوەتەوە.
