ئەمریکا چۆن نەیارەکانی لاواز دەکات؟ شەڕى ئابورى پێش دەستوەردانی سەربازی دەکەوێت

توێژینەوە و شیکاریی

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 81 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ٥٠ ساڵی ڕابردودا، شەڕی ئابوری لە پێش هەموو شتێکەوە بوە کە هەمیشە بە هەمان حەوت هەنگاو و بەهەمان ڕیز جێبەجێکراوە.

هەنگاوی یەکەم: بە ناشەرعی ناساندنی حکومەت.

هەنگاوی دووەم: سزای ئامانجدار لەسەر سەرکردایەتی.

هەنگاوی سێیەم: بلۆک کردنى سەروەت و سامان.

هەنگاوی چوارەم: سزای ئابووری فراوان.

هەنگاوی پێنجەم: گەمارۆی دەریایی/بازرگانی.

هەنگاوی شەشەم: کردەوەی سەربازی.

هەنگاوی حەوتەم: گرێبەستی ئاوەدانکردنەوە.

کوبا: ٦٥ ساڵ، هەنگاوەکانی ١-٦ تەواو بوون، ڕژێم هێشتا نەکەوتووە بەڵامى لە چاوەڕوانى ڕێکەوتندایە دواى شەڕى ئێران.

عێراق: هەنگاوەکانی 1-7 تەواو بوون — هالیبێرتۆن 39.5 ملیار دۆلاری وەک گرێبەستی ئاوەدانکردنەوە وەرگرت. چێنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیاکە بووە.

ڤەنزوێلا: ١١ ساڵ لە هەنگاوی یەکەم (٢٠١٥) تا هەنگاوی شەشەم (کانونى دووەمى ٢٠٢٦ — مادۆرۆ دەستگیرکرا). هەنگاوی حەوتەم دەستپێدەکات.

ئێران: هەنگاوی یەکەم لە ساڵی ١٩٧٩، هەنگاوی شەشەم لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦. ٤٧ ساڵ لە نێوانیاندا.

هەنگاوی حەوتەم: گرێبەستی ئاوەدانکردنەوە — لە چاوەڕوانیدا. کوشنەر لە دانوستانەکاندایە. ئاوەدانکردنەوەی کەنداو بە سەدان ملیار مەزەندە دەکرێت. دانوستانکارەکە هیچ ناونیشانێکی فەرمی نییە و سندوقی وەبەرهێنانی کەنداو بە بڕی ٣ ملیار دۆلار بەڕێوەدەبات.