شارپرێس:
وەزارەتی ئەوقافی سوریا لەڕێگەی ئەحمەد حەلاق وتەبێژەکەیەوە،
سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەکڕینی ئۆتۆمبێلی نوێو گرانبەها بۆ وەزارەتەکە
دەکەن، ئەم ڕونکردنەوەیەش دوای ئەوەهات، بەڵگەیەک لەسۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە، تێیدا
باس لهوهكراوه، وەزارەتهكه داوای کڕینی 44 ئۆتۆمبێلی جۆری (GMC
Tahoe، هیۆندا پالی سەیدو كیا سۆرێنتۆ)ی کردوە بەتێچوی
زیاتر لە1.8 ملیۆن دۆلار.
وتەبێژی وەزارەتى ئهوقافى سوریا ئاماژهى بهوهشكردوه،
هیچ ئۆتۆمبێلێکی نوێ نەکڕدراوەو زۆرێکیش لەفەرمانبەران، ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بەکاردەهێنن،
ئەو نوسراوەشی بڵاوکراوەتەوە، فۆڕمێکی پەسەندنەکراوەو نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لەلایەن
خودی وەزیری ئەوقافەوە بڕیاری ڕاگرتنی دراوە".
ئەم مشتومڕەی وەزارەتی ئەوقاف لەکاتێکدایە، ڕاپۆرتێکی
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردوە، ئەحمەد شەرع سهرۆكى سوریا لەکۆبونەوەیەکدا لەئیدلب،
فەرمانی بەو بەرپرسەكانى کردوە کە ئۆتۆمبێلی گرانبەهایان لایە، دەستبەجێ سویچهكانیان
ڕادەستبکەن، ئەگەرنا ڕوبەڕوی لێکۆڵینەوە دەبنەوە بهتۆمهتى کەڵەکەبونی سامانی نایاسایی.
ئەم هەواڵانە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لای چالاکوانان
دروستکردوە، بەتایبەت کە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژە بەوەدەکات، ڕێژەی هەژاریی لەسوریا
گەیشتوەتە 90٪. حکومەتی نوێى ئهو وڵاتهش باس لەوەدەکات، خەزێنەی بانکی ناوەندییان
بەبەتاڵی وەرگرتوە، بۆیە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ ئۆتۆمبێلی گرانبهها لەلایەن بەرپرسانەوە
بەنادادیو ململانێ لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیی دەبینرێت.
