ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی ئێران دەکات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 175 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای خۆبەدەستەوەدانی ئێرانی کرد.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا  لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "هەموو ئەوەی ئێران لەئێستادا بیکات ئەوەیە بڵێن ئێمە تەسلیم دەبین".

 

وتیشی، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەڕێوەدەچن، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە سەردانەکەی دانوستانکارانی ئەمریکا بۆ پاکستان هەڵوەشایەوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران.