شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکیەکەی ئەنجامدا.
پەیوەندییەکە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاند و زیاتر تیشکیان خستە سەر پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت پرسی ئێران و هەروەها قەیرانی ئۆکرانیا.
یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەردوو سەرۆک "گرنگییەکی تایبەتیان بە دۆخی پەیوەندیدار بە ئێران و کەنداو" داوە.
دەشڵێت، پوتین هۆشداریدا لەوەی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئەمریکا دژی ئێران "مەترسیدار" دەبێت.