شارپرێس:
لەپەیامێکی توندو نوێدا کە ئاماژەی سیاسیی مەترسیداری لەپشتە، دەوڵەت باخچەلی
سهرۆكى پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مهههپه) ڕایگەیاند، "سنوری
نەتەوەی تورک تەنها لەسنورە جوگرافییەکانی ئێستای تورکیادا ناوەستێت، بەڵکو موسڵو
کەرکوک بەشێکی دانەبڕاوه لەو ناسنامەیەو میراتی باوو باپیرانمان".
دهوڵهت باخچەلی بەزمانێکی هەڕەشەئامێز جەختیکردەوە، ئەو دوو شارە هەرگیز
لەبیرەوەریی تورکدا ناسڕێنەوەو وەک هێڵی سوور وەسفیکردن.
چاودێرانیش پێیانوایه، ئەم لێدوانانە نیشاندەری دیدگایەکن کە سەروەریی دەوڵەتان
تێدەپەڕێنێتو پشت بەچەمکێکی مێژوییو نەتەوەیی بەرفراوان دەبەستێت کە سنورە نێودەوڵەتییەکان
ناناسێت.
لەبەشێکی دیكهى قسەکانیدا کە گوزارشت لەئامادەکاریی سەربازیی یان میلیشیایی
دەکات، باخچەلی ڕایگەیاند، "هەزاران خۆبەخش ئامادەن بۆ بەرگریکردن لەوشارانەی
زۆرینەیان تورکمانن، لەسەروو هەموشیانەوە کەرکوک، ئەم هەڵوێستەش سوێندی شەرەفهو
پاشەکشەی لێناکرێت".
ئەم لێدوانە توندانەی باخچەلی لەکاتێکی هەستیاردا
دێن کە کەرکوک ماوهیهكى زۆر كهمه توركمانێك بوهته پارێزگارى شارهكه.