سوپای ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی گەورە ئامادە دەکات ​

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:

 

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سوپای ئەمریکا پلانێکی سەربازیی تۆکمەی ئامادەکردووە بۆ دەستپێکردنی شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی "کورت و بەهێز" بۆ سەر ئامانجەکانی ناوخۆی ئێران، ئەمەش لە هەڵکشانی مەیدانی بێ وێنەدا بە ئامانجی گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە چوارچێوەی ئەو گرژییەی لە ناوچەکەدا دروستبووە لە ئەنجامی پچڕانی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز و هێرشەکانی ئەم دواییەوە.

 

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئامانجی سەرەکی ئەم ئۆپەراسیۆنە خێرایە، چوونە ناو شەڕێکی تەواو نییە، بەڵکو "شکاندنی ئەو بنبەستەی دانوستان"ە کە لە نێوان واشنتۆن و تاراندا زاڵ بووە.

 

 ئیدارەی ئەمریکا پێی وایە کە جێبەجێکردنی فشاری سەربازی ڕاستەوخۆ ڕەنگە پاڵ بە ڕژێمی ئێرانەوە بنێت بۆ ئەوەی ئیمتیازێکی جەوهەری بدات کە پێشتر لەسەر مێزی دیپلۆماسی ڕەتیکردبووەوە.