شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، تێچوی شەڕی دژ بەئێران لە 28 ی شوباتەوە تائێستا گەیشتوهتە 25 ملیار دۆلار.
جوڵز هێرست بەرپرسی ژمێریاریی پێنتاگۆن لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرێس ئاشکرایکرد، ئەو بڕە پارەیە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی داستانی" خەرجکراوە.
جەختیکردەوە، زۆربەی ئەو بودجەیە بۆ دابینکردنی تەقەمەنییو چەک تەرخانکراوە.
لاى خۆیشیهوه پیت هیگسێت وەزیری جەنگ دواتر لەهەمان کۆبونەوەدا ڕایگەیاندوه، خەمڵاندنی ئێستا کەمترە لە 25 ملیار دۆلار، بهڵام وەڵامی پرسیاری وردی تێچوەکانی نەدایەوە.
ئهوهشى وت، "دەبێت بپرسین نرخەکەی هەرچەند بێت چەندێک گرنگە کە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمییو تێچوەکە بەو ئامانجە گرنگە دەپێورێت".