قالیباف بۆ ترەمپ: نرخی داهاتوی نەوت 140 دۆلارە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەوەڵامێکی توندو پڕ لەتەنزدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، شکستی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکای ڕاگەیاندو هۆشدارییدا، جیهان دەبێت چاوەڕوانی نەوتی 140 دۆلاری بێت، نەک تەقینەوەی بیرە نەوتەکانى ئێران.


محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران لەهەژماری خۆی لەپلاتفۆرمی ئێكس بەزمانی ئینگلیزی وەڵامی بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بەتەقینەوەی خۆکارانەی بیرە نەوتەکانی ئێران دوای سێ ڕۆژ لەگەمارۆدانی دەریایی.

قالیباف نوسیویەتی، "سێ ڕۆژ تێپەڕیی‌و هیچ بیرێکی نەوت نەتەقی، تەنانەت دەتوانین ئەم ماوەیە بۆ 30 ڕۆژیش درێژى بکەینەوەو دیمەنی بیرەکان بەڕاستەوخۆ پەخشبکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمجۆرە ئامۆژگارییە بێمانایانە لەکەسانێکی وەک بیسێنتەوە دەگاتە حکومەتی ئەمریکا کە بانگەشە بۆ گەمارۆدان دەکەن‌و بونەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 120 دۆلار، به‌ڵام من پێشبینیده‌كه‌م، نرخی داهاتوو بگاتە 140 دۆلار".

لەکۆتاییدا جەختیکردەوە، کێشەکە تەنها لەبیرۆکەکاندا نییە، بەڵکو لەشێوازی بیرکردنەوەدایە.

بەپەلە