تاران بڕیارێکی نوێی دەرکرد.. لەشەممەوە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی کەمبونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، پارێزگاری تاران رایدەگەیەنێت، لە رۆژی شەممەوە دەوامی سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت ئاسایی دەبێتەوە.


محەمەد سادق معتەمەدیان، پارێزگاری تاران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەرۆژی شەممەوە، دەوام لەسەرجەم وەزارەتەکان لە شارەکە ئاسایی دەبێتەوە، کە پێشتر بەهۆی جەنگەوە دەوامی ئەو دامەزراوانە کەمبوەوەوە.

رۆژی 28ی شوباتی 2026 ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بوە هۆی کوژرانی هەزاران کەس، دوای چەندین گەڕی دانوستانی نێوان هەردولاش، سەرباری کۆتایی نەهاتنی یەکجاریی جەنگ، بەڵام لەئێستادا گرژییەکان کەمبونەتەوەوە.