شارپرێس:
عەلی زەیدیی، کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق
لەگەڵ هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەوەو کارنامە حکومییەکەی رادەست کرد، بۆ
ئەوەی لەپەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
بڵاویکردەوە،" محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کارنامەی وەزاریی لە عەلی
زەیدی کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیران وەرگرت، کە دواتر بەسەر ئەندامانی
پەرلەمان دابەش دەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی خوێندنەوەو زانینی وردەکارییەکانی ".
بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆکی پەرلەمان دوپاتیکردەوە کە
ئامادەن بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر کابینە وەزارییەکەی زەیدیی.