لە 13 پەڕەدا دوو جار ناوی هەرێمی کوردستان هێنراوە.. شارپرێس کارنامەی کابینەکەی زەیدی ئاشکرادەکات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 981 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ عەلی زەیدیی کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، شارپرێسیش وەک یەکەم دەزگای میدیایی کوردی ناوەڕۆکی کارنامەکە بڵاودەکاتەوە.

کارنامەکەی زەیدیی لە 13 پەڕە پێکهاتوەو تەنها دوو جار ناوی هەرێمی کوردستانی تێدا هاتوە، کە ئەویش بەشێوەی گشتی ناوی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دامودەزگا فەرمییەکانی عێراقدا هاتوە و تایبەتمەندی بە هەرێم نەدراوە.

هەر لەکارنامەکەدا لەچەند خاڵێکدا ئاماژە بە چەند پرسێک کراوە، کە بە ناراستەوخۆ پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام ناوی هەرێم وەک قەوارە نەهێنراوە، کە بریتین لەمانە:

-میحوەری دوەم، خاڵی سێیەم:
رێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک ڕێڕەوێک، یان سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دیکە، لەهەمان کاتدا رێگە بە وڵاتانی تر نەدرێت دەستدرێژی بکەنە سەر خاکی عێراق و دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی بکەن، وەک ئەوەی لەدەستوردا هاتوە.

- میحوەری چوارەم، بڕگەی دوەم، خاڵی چوارەم:
کارکردن بۆ دەرچواندن و پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز

لەبارەی پرسی ئەمنییەوە، لە ( میحوەری یەکەم/ خاڵی سێیەم)دا ئاماژە بەوەکراوە،" پێشخستنی تواناکانی کارمەندانی حەشدی شەعبی، بۆ ئەوەی توانا سەربازییەکانیان پێشبخرێت، هەروەها کار و رۆڵیان لە سیستمی سەربازی و ئەمنی بەپێی یاسا دیاری بکرێت ".