شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، شێخ مورشید خه‌زنه‌وى كه‌سایه‌تى دیارى ئایینى كورد له‌سوریاو ڕۆژئاواى كوردستان، له‌وڵاتى ئوردن ده‌ستگیركراوه‌و تائێستا هۆكاره‌كه‌ى نازانرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى تایبەت به‌شارپرێس دراوه، شێخ مورشید خەزنەوی کەسایەتی دیاری ئایینی‌و نەتەوەیی کورد لەسوریاو ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی ئوردنەوە دەستگیرکراوە.
ئه‌و سەرچاوانه‌ى زانیاری‌یان بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەناو خاکی ئوردن بەڕێوەچوە، بەڵام تائێستا لایەنە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە هیچ ڕونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەهۆکاری یاسایی یان ئەمنیی پشت دەستگیرکردنەکەی بڵاونەکردوەتەوە.
هاوکات، بنەماڵەو نزیکەکانی شێخ مورشید چاوەڕێی زانیاری فەرمین لەسەر چارەنوسی، شێخ مورشید خەزنەوی یەکێکە لەزاناو کەسایەتییە ئایینییە ناسراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە هەمیشە بەهەڵوێستە نەتەوەییەکانی‌و داکۆکیکردنی لەیەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان دەناسرێتەوە.
دەستگیرکردنی ئەو کەسایەتییە کاردانەوەی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌و لایەنگرانی دروستکردوەو چاودێران چاوەڕێی دەستپێکردنی هەوڵە دیبلۆماسییەکان دەکەن بۆ ئاشکراکردنی دۆخی تەندروستی‌و یاسایی کێشەکەی.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌وڵاتى نه‌رویژ ڕاسته‌وخۆ چوبوه وڵاتى ئوردن‌و بڕیاربوو له‌و وڵاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه سوریا‌و ڕۆژئاواى كوردستان‌و سبه‌ینێ به‌شداریى له‌خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ى كوردان به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى بۆ زمانى كوردى بكات‌و وتارى سه‌ره‌كى خۆپیشاندانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن خه‌زنه‌ویه‌وه بخوێندرێته‌وه.
