کۆد بەئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت.. شارپرێس وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی لەهەفتەی ڕابردودا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین مۆڵەتی دەڕۆژیدا بەخاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنەدەرەوەی هەرێم بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت ، ئەو بڕیارە نیگەرانی زۆری لێکەوتەوە.


داوای بەدواداچونی پەیامنێری میدیای  شارپرێس لەدەڤەری ڕاپەڕین، ئەوەی دەستكەوتوە،  وابڕیارە لەم چەند ڕۆژەی دادێت کۆد بەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت تا خاوەنەکانیان لە نیوان شاروشارۆچکەکان بەبێ گرفت بەو ئۆتۆمبێلانە هاتوچۆ و کارو کەسابەتی خۆیان بکەن.

هاوکات ڕێکاری یاسایی و  دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگیرێت کە پابەندی ڕێنمایەکانی هاتوچۆ نین و جامی ئۆتۆمبێلەکانیان ڕەشکردوە لەسەر شەقامەکان سەرپێچی دەکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەنوسراوی فەرمی دە ڕۆژ مۆڵەتی دایە خاوەنی ئوتۆمبێلە بێسەرەتاكان كەدەبێت لەو وادەیەدا ئوتۆمبێلەكانیان ببنە دەرەوەی هەرێم.