سەدر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکان لەلایەنگرانی قەدەغە دەکات

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 84 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موقتەدا سەدر چەند داواکارییەک ئاراستەی لایەنگرانی دەکات و دەڵێت، دەبێت دوربکەونەوە لەبەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی گرانبەها و تەنها ئۆتۆمبێلی کۆمپانیا چینی و کۆرییەکان بەکاربهێنن.


موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی نیشتیمانی شیعەکان لەپەیامێکدا کۆمەڵێک داواکاری ئاراستەی لایەنگرانی دەکات، کە بریتین لەمانە:

١-بەرپرسی لیواکانی سەرایا سەلام تەنها دەتوانن بە کاروانێکی چوار ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ بکەن، ئەوانەشی پلەکانیان نزمترە ئۆتۆمبێلی کەمتریان بەدواوە دەبێت.

٢-دەبێت بەرپرس و ئەندامانی سەرایا سەلام تەنها ئۆتۆمبێلی چینی و کۆری بەکاربهێنن

٣-بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ قەدەغەیە

٤-نابێت وێنە و ناوی سەرایا سەلام و کەسانی بنەماڵەی سەدر لەسەر ئۆتۆمبێلەکان دابنرێت

٥-بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل رەش لەلایەن بەرپرسانی سەرایا سەلام قەدەغەیە

٦-  دەبێت پابەندی یاساکانی هاتوچۆ بن و رێز لەبازگە ئەمنییەکان بگرن

٧-بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی جامڕەش قەدەغەیە، تەنها رێگە بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە بۆ ئەرکی فەرمی و ئەمنی بەکاردەهێنرێن

٨- دەبێت هەموان کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دابنێن