عێراق دەچێتە ڕیزبەندی وڵاتانی هاوردەکاری پەلەوەری بەڕازیلییەوە

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی پرۆتینی ئاژەڵی بەڕازیلی (ABPA) بۆ ساڵی 2026، هەناردەی پەلەوەری پیشەسازیی بەڕازیل لەساڵی 2025دا گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەنێو ئەم گۆڕانکارییانەشدا، بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و لەسەروشیانەوە عێراق، وەک هاوردەکارێکی نوێی ئەم بەرهەمانە دەرکەوتون.


به‌گوێره‌ى داتاکان، یەکێتیی ئەوروپا (27 وڵات) بەهاوردەکردنی 83هه‌زارو 834 تۆن لەپلەی یەکەمدایە، لەدوای ئەویش بەریتانیا بە53 هه‌زارو 114 تۆن، چیلی بە840 تۆن، سویسرا بە489 تۆن‌و مەکدۆنیاش بە79 تۆن دێن.

لەم ناوەندەشدا، عێراق بۆ یەکەمجار هاتوەتە نێو لیستی وڵاتانی هاوردەکاری پەلەوەری پیشەسازیی بەڕازیلییەوە، دوای ئەوەی لەساڵی ڕابردودا 54 تۆن بەرهەمی هاوردەکردوەو لەپلەی شەشەمی ئەم سێکتەرەدا جێگیر بوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرەتای دەرکەوتنی ته‌دریجی بەرهەمە بەرازیلییەکان لەبازاڕەکانی عێراقدا دەبینرێت.

هەر لەم لیستەدا چەند وڵاتێکی دیكه‌ى ناوچەکەو جیهان دەبینرێن، وەک: سەنگاپورە (47 تۆن)، میرنشینە یەکگرتوە عەرەبییەکان (28 تۆن)و ئێران (24 تۆن).

سەبارەت بەپۆلێنی بەرهەمە پیشەسازییەکان، بازاڕە کلاسیکییەکان پێگەی خۆیان پاراستوە، بەریتانیا بە47 هه‌زارو 364 تۆن لەپلەی یەکەم‌و یەکێتیی ئەوروپا بە42 هه‌زارو 534 تۆن لەپلەی دوەمدایە، بەڵام هاوردەی عێراق لەم پۆلێنەدا پاشەکشەیکردوە بۆ هه‌زارو 170 تۆن لەساڵی 2025دا، لەکاتێکدا لەساڵی 2024 ئه‌و ژماره‌یه‌ بریتیبوو له‌دوو هه‌زارو 31 تۆن.

ئامارەکان دەریدەخەن کە کۆی هەناردەی بەڕازیل لەم سێکتەرەدا بەڕێژەی 7.64٪ گەشەیکردوەو گەیشتوەتە زیاتر لە132 هەزار تۆن، ئەمەش بەڵگەی بەردەوامی داواکارییە لەسەر پرۆتینی ئاژەڵی بەڕازیلی لەبازاڕەکانی جیهاندا.

بەپەلە