شارپرێس:
لەکاتێکدا عەلی زەیدی كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینهى نوێى حكومهتى
عێراق خۆی بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی بەپەرلەمان ئامادەدەکاتو ئهمڕۆ دهچێته هۆڵى
كۆبونهوهكانى پهرلهمان، بزوتنەوەی سادقون باڵی سیاسیی عەسائیب ئەهلی حەق-ى قهیس
خهزعهلى بەفەرمی بەشداریکردنی لەحکومەتدا هەڵپەساردو مەرجی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی
چەکی گروپهكانی بۆ کاتی دوای ڕاگەیاندنی کابینەکە دانا، ئەمەش ململانێی پێکهێنانی
حکومەتی گەیاندە لوتکە.
بڕیارە ئهمڕۆ پێنجشەممە، زەیدی کابینە وەزارییەکەی پێشکەشی پهرلهمانى عێراق
بکات بۆ دەنگدان لەسەری، ئەمەش لە ژێر سێبەری دانوستانە ئاڵۆزەکانی نێوان هێزەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگیو لایەنە سیاسییەکانی دیکە سەبارەت بەدابەشکردنی پۆستەکانو
ناوی كاندیدهكان.
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارهكان لهچوارچێوهى ههماههنگى باس لهوهدهكهن،
زەیدی هەوڵدەدات حکومەتێک پێشکەشبکات کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر
گروپە چەکدارەکاندا بەریەک نەکەوێتو لەهەمانکاتدا هاوسەنگیی هێز لەنێو چوارچێوەی
هەماهەنگیدا تێکنەشکێنێت.
لهوبارهیهوه نەعیم عەبودی یاریدەدەری سیاسیی قەیس خەزعەلی ئەمینداری
گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلعەهد)ی سەر
بەبزوتنەوەکە ڕایگەیاند، "سادقون دوای تاووتوێکردنی سنوردارکردنی چەک بهگوێرهى
دیدگای مەرجەعیەت، بەشداریى لەحکومەتدا دەکات، بزوتنەوەکەشمان یەکەم لایەن بوو کە
داوای ڕێکخستنی چەکی کردوە".
وتیشی، "شایستەی سادقون لەحکومەتەکەی زەیدیدا هاوشان لەگەڵ تەواوبونی
کابینەکە دوادەخرێت"، بێئەوەی وردەکاری زیاتر لهوبارهیهوه بخاتەڕوو.
بزوتنەوەی سادقون خاوەنی 28 کورسییە لەپەرلەمانی عێراق، هەروەها ئامادەیی خۆی
لەدەسەڵاتی یاساداناندا بەهێزترکردوه دوای هەڵبژاردنی عەدنان فەیحان سەرکردە لەبزوتنەوەکە
وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پهرلهمان.
لەحەوتی ئایارى ئهمساڵدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەند بەرپرسو
کەسایەتییەکدا سەپاندو وتی، پەیوەندییان بەگروپە عێراقییەکانی دڵسۆزی ئێرانەوە هەیە،
لەنێویاندا سەرکردەکانی عەسائیب ئەهلی حەق.
ئهمریكا جەختیکردەوە، بەردەوامدەبێت لەلێپرسینەوە لەو گروپانە لەسەر هێرشەکانیان
بۆسەر کارمەندو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق دهستیان ههیهو تائێستاش بهردهوامن،
عەسائیب ئەهلی حەق-یش لەساڵی 2020وە لەلایەن ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی
دەستنیشانکراوە.
دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتەکەی زەیدی ڕوبەڕوی ڕێگرییەکی گەورە دەبنەوە
کە پەیوەندیی بەهەڵوێستی ئەو هێزە سیاسییانەوە هەیە کە باڵی چەکداریان هەیە، ئەمەش
دوای ئەوەی سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بۆ شەفەق نیوز وتویهتى، "پێداگریی هەندێک
لەگروپەکان لەسەر ڕەتکردنەوەی داماڵینی چەکەکانیان، لەپشت دواکەوتنی ڕاگەیاندنی
کابینەی حکومەتەوەیە".
ئهوهشى وتوه، "لیژنەیەک کە لەلایەن زەیدییەوە بۆ تاووتوێکردنی
سنوردارکردنی چەک پێکهێنراوە، گروپەکانی پۆلێنکردوە بۆ چەند پۆلێک، لەنێویاندا باڵی
چەکداری سەر بەلایەنە سیاسییەکان کە نوێنەرایەتییان لەحکومەتدا هەیە، داوا لەو لایەنانە
کراوە کۆتایی بەبونی چەکداریی خۆیان لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بهێنن".
بهگوێرهى هەمان سەرچاوە، لیژنەکە سەرکردایەتییە سیاسییەکانو گروپە چەکدارەکانی
ئاگادارکردوەتەوە لەپێویستی خێراکردنی پرۆسەی ڕادەستکردنی چەکو تێکەڵکردنی چەکدارەکانیانو
کۆتاییهێنان بەدۆسیەی گروپە چەکدارەکان، بەڵام هەندێک لایەن هێشتا مەرج دادەنێن لەبەرامبەر
سنوردارکردنی چەکدا.
