شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لەشارۆچکەی کۆیە ئاشكرایكرد، لەمڕۆ یەکشەممەوه تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەسنوری شارۆچکەکەو دەوروبەری دەستپێدەکات‌و بنکەی سەرەکیی پرۆسەکەش لەسایلۆی کۆیە (سەروی هەزەی کۆیە) دەبێت.
پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت (کۆدی ئاسایشی کەسی ئەسڵی، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاریی، مۆڵەتی شۆفێری، لەگەڵ وێنەی هەر چوارلای ئۆتۆمبێلەکەو ژمارەی شاسی (شانسی) لەسەر یەک پەڕە (A4) چاپکرابنو پێشکەشی بکەن".
ئاسایش جهختیكردوهتهوه، ئەم ڕێکارە تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە پێشتر تۆمارنەکراونو گواستنەوەی خاوەندارێتیش بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر تۆمارکراون ئەنجامنادرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌مان ئه‌و ڕێكارانه پێشتر لهئیدارهى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستیپێكردبوو، له‌ئێستاشدا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.