بنکەیەکی دیکەی ئیسرائیل لەعێراق ئاشکرا کرا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بەرپرسانی عێراق بوونی بنکەیەکی دیکەی نهێنی ئیسرائیلیان لە بیابانی عێراق ئاشکرا کردووە.

ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ناوچەکە ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل زیاتر لە ساڵێک کاری کردووە بۆ ئامادەکردنی پێگەیەکی نهێنی لە ناوخۆی عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێران، لە کاتێکدا دواتر بەرپرسانی عێراق بوونی بنکەی دووەمیشیان پشتڕاستکردەوە.

شوانێکە بە ناوی عەواد ئەلشەمەری توانیویەتی نهێنیەکی سەربازی ئیسرائیلی زۆر هەستیار  لە بیابانی عێراقدا ئاشکرابکات. 

ئەلشەمەری ئاشکرای کرد کە چۆن عێراق میوانداری دوو بنکەی نهێنی کردووە کە بە شێوەیەکی پچڕپچڕ لەلایەن ئیسرائیلەوە وەک دەوڵەتێکی دوژمنکار، بۆ زیاتر لە ساڵێک بەڕێوەبراون.

پێشتر بەرپرسانی باڵای عێراق و ناوچەکە وتویانە، ئیسرائیل بنکەیەکی لەعێراق بەڕێوەدەبرد بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران.

بەپەلە