شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، هه‌موو به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانی
وڵاتی چینی لەعێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەکراون و رێگە بە فرۆشتنیان لەبازاڕەکاندا
نادرێت، هاوکات هەڵمەتێکیش بۆ دەستبەسەرکردنی جۆرێکی شیری منداڵان دەکات، کە لە
بازاڕەکاندا بونی هەیە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێم لە نوسراوێكدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی
کردوە، ئاماژەی بەوەکردوە،" شیری چینی (ئۆپتیلاك) كه تایبه‌ته به
منداڵان له پێوه‌ره‌كانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌چووه
و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ته‌ندروستیی تێدا نییه ".
ئەوەشیخستەڕوو، حكومه‌تی عێراق به یاسا هاتنه‌ژوره‌وه‌ی
هه‌موو به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كانی وڵاتی چینی قه‌ده‌غه كردوه له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌و خۆراكانه‌ی كه شیریی چینی تێدایه.
هاوکات، وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی داوا لەسەرجەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە تەندروستییەکان دەکات به‌زووی له‌ڕێگه‌ی
لیژنه‌كانی قایمقامیهتەوە ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و جۆره شیره‌دا بگرن له بازاڕه‌كاندا
و به ڕاپۆرتێك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.