شەڕ دەستیپێکردەوەو ئێران هێرشی فراوانی کردەسەر ئیسرائیل

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قەرارگەی خاتەمولئةنبيای ئیران رایگەیاند، هێزەکانیان شەپۆلێکی دیکەی موشەکییان بەرەو ئاراستەی ئیسرائیل تەقاند.


عەلی عەبدولئیلاهی، فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئةنبيای ئیران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێشتر چەند جارێک هۆشداریمان دا بە ئیسرائیل بەوەی ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر باشوت بەیروت بەردەوام بێت هێرشەکانمان بۆ سەر لوبنان دەستپێدەکەینەوە، بەڵام ئەوان گوێیان بەو هۆشدارییانە نەدا و بەردەوامبون لە هێرشەکانیان بۆ سەر بەیروت، بۆیە ئێمەش چەند شوێنێکمان لەناو خاکی ئیسرئیل کردە ئامانج ".

وتیشی، دەبێت سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر باشوری لوبنان رابگرێت.

فەرماندەی قەرارگەی خاتمول ئەنبیا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت،" ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت، یان وەڵامی هێرشەکانی ئێمەیان دایەوە، ئەوا هێرشی وێرانکەر بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێدەکەینەوە ".