شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر واشنتن و تاران بگەنە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان هەردوو وڵات، ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا کاردەکات بۆ لەناوبردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن، ئەمریکا بژاردەی سەربازیی زیاتر بۆ هەڵوەشاندنەوەی تواناکانی کۆماری ئیسلامی کە ماونەتەوە، لەبەرچاو دەگرێت.
ترەمپ بەمیدیای وڵاتەکەی وت "ئەگەر ڕێککەوتنێک بکەین و پەیوەندی دۆستانەمان هەبێت، هەموومان پێکەوە ئەنجامی دەدەین. ئامێرەکان دابین دەکەین و یۆرانیۆمەکە کۆدەکەینەوە و لەناوی دەبەین، جا لە هەمان شوێن بێت یان شوێنێکی تر."
دەشڵێت "ئێمە لەگەڵ ئەوان یان بەبێ ئەوان ئەو کارە دەکەین، بەڵام کەس ناتوانێت تەقەمان لێبکات، ئەگەر ڕێککەوتن نەبوو، زۆر بە توندی مامەڵەی سەربازییان لەگەڵ دەکەین، دواتر خۆمان ئەو مادەیە کۆدەکەینەوە و لەناوی دەبەین."