شارپرێس:
بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی
ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بەشێوەیەکی کاتی ئاسمانی
وڵاتەکەی بەڕوی گەشتە ئاسمانییەکان داخست.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەپێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران و رێگریکردن لە ڕودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، بڕیاردرا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لەتەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان رابگیرێن.
هاوکات بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە ئاگادارکراونەتەوە کە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە رابگرن.