شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنەکە لەگەڵ تاران کۆتاییهاتوەو نایەوێت هیچ مامەڵەیەکی داهاتوو لەگەڵ ئێراندا بکات، هەرقەک بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بە"نەخۆش" وەسفکردوە.
ترەمپ لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لەئەنكەرە ئاماژەی بەوەدا، ئێرانییەکان لەپشت کێشەکانی ناوچەکەنو واشنتۆن کاتێکی زۆری لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاراندا بەفیڕۆداوە، جهختیشیكردهوه، وڵاتەکەی ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.
سەرۆکی ئەمریکا ناڕەزایەتیی خۆشی بەرامبەر بەهەڵوێستی ناتۆ سەبارەت بەئێرانو گرینلاند دەربڕییو پێیوابوو، وڵاتەکەی بەدادپەروەریی لەناو هاوپەیمانێتییەکەدا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا وتی، واشنتۆن زیاتر لەیهك ترلیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی ناتۆ خەرجکردوە، بەڵام هاوپەیمانێتییەکە پاڵپشتی ئەمریکای نەکردوە لەڕوبەڕوبونەوەی یەکەم دەوڵەتی پشتگیرییکەری تیرۆردا.
لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەبەراورد بەئەندامانی دیکە، بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە پارەی ناتۆ دابیندەکاتو گرینلاندیش بابەتێکی گرنگە بۆ واشنتۆن.