شارپرێس:
دوای 19 مانگ لە روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، پەرلەمانی نوێی سوریا
بە ئامادەبونی 206 ئەندام یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و عەبدولحەمید عەواک وەک
سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەیەکەمین
دانیشتنی پەرلەمانی نوێی سوریا، عەبدولحەمید عەواک بە
کۆی 99 دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
هاوکات، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لەوتارێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" ئەمڕۆ سوریا مێژویەکی نوێ دەنوسێتەوە کە رەنگدانەوەی شارستانییەت و
بەهاکانی بێت، با پێکەوە قۆناخی سوریای مۆدێرن بنیات بنێین، کە تێیدا خزمەتکردنی
گەل ئامانجی هەموو بڕیارێک بێت."
پەرلەمانی نوێ لە 210 ئەندام پێکهاتوە، دوو لەسەر سێیان
لەلایەن لیژنە ناوخۆییەکانەوە هەڵبژێردراون و 70 ئەندامەکەی دیکە لەلایەن ئەحمەد
شەرعەوە دەستنیشان کراون.