شارپرێس:
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختى عێراق، سهرۆكایهتى ههرێمیش دهڵێت، "سهردانهكهى سهرۆكى ههرێم بەمەبەستی بەشداریکردنه لەکۆبونەوەیەکی فراوانى هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی ئیدارهى دەوڵەت کە بڕیارە ئەمشەو ئەنجامبدرێت".
سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاگەیەندراوێکى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێم لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی هاوپەیمانێتییەکەیە، کۆبونەوەکەی ئەمشەو بەئامادەبونی عەلی زەیدیی بەڕێوەدەچێتو چەند دۆسیەیەکی چارەنوسسازو گرنگ دەخرێنەسەر مێزی گفتوگۆ".
شارپرێس زانیاریى ئهوهى دهستكهوتوه، تەوەری سەرەکیو بنەڕەتیی کۆبونەوەکە، تیشکخستنەسەر بەرنامەی ئەو گەشتە چاوەڕوانکراوەیە کە بڕیارە سبەینێ دوشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا ئەنجامی بداتو تێیدا لەگەڵ دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ لەم چوارچێوەیەدا گفتوگۆ لەسەر ئەجێنداو ناوەڕۆکی سەردانەکەی زەیدیی بۆ واشنتۆن دەکرێت.
هاوکات چاوەڕواندەکرێت پرسی شایستە داراییەکانو دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیكهى گەرمی کۆبونەوەکەی ئەمشەوی ئیدارەی دەوڵەت بێت، لە پاڵ تاووتوێکردنی دۆخی گشتیی سیاسیی، ئابورییو ئەمنیی عێراقو دوایین پەرەسەندنە خێراکانی ناوچەکە.
