شارپرێس:
ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی
زانیاریى زۆر ههستیارو گرنگ سهبارهت بهڕهوشى ناو زیندانەکانی ئێستا سوریا
ئاشکرادەکات، دوای ئازادبونی لەزیندانی حەلەب، ئیڤا میشلمان جهختدهكاتهوه،
"ئەشکەنجەی سیستماتیک، گۆشەگیریی بێ پەنجەرەو کوشتنی مەدەنییەکان لەشەقامەکاندا
شێوازی باوی سزاكانى ئێستاى حکومەتی سوریان بۆ زیندانییهكان".
ئیڤا ماریا میشلمان ڕۆژنامەنوسی
ئەڵمانی کە چەند مانگێکی لەژمارەیەک لەزیندانەکانی حکومەتی ئێستاى سوریادا بەسەربردوە،
باسی لەوەکرد کە چی بینیوەو چۆن ڕوبەڕوی پێشێلکاری جهستهیى بوەتەوە لەلایەن دەزگاکانی
حکومەتی ئێستاى سوریاوه کە لەسەرەتادا دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەڵمانییەیان
لەگەڵ ڕۆژنامەنوس ئەحمەد پۆلاد لەسەرەتای ئەمساڵدا لەشاری ڕەققە ڕەتکردبوەوە، بەڵام
دیمەشق ناچاربوو ئازادیی بکات دوای ئەوەی شوێنی ڕاگرتنی لەیەکێک لەزیندانەکانی حەلەب
ئاشکرابوو.
میشلمان وتی، "دەزگا
ئەمنییەکانی حکومەتی ئێستاى سوریا بۆ ماوەیەکی درێژ لەگۆشەگیرییەکی تەواوداو لەناو
ژورێکی بێ پەنجەرەدا دەستبەسەریان کردوەو ڕێگەیان پێنەداوە پەیوەندیی لەگەڵ دەرەوەدا
بکات، هەروەها لەنێوان چەندین ناوەندی دەستبەسەرکردن لەحەلەب، ئیدلبو دیمەشق
گواستراوەتەوە، کە لەوێدا ڕوبەڕوی لێکۆڵینەوەی بەردەوامو لەهەندێکجاریشدا، پڕۆسەی
ئەشکەنجەدانى جهستهیى بوەتەوە".
میشلمان ئاماژەی بەوەکرد،
لە بارەگای سەرەکی ئاسایشی ناوخۆ لەحەلەبەوە بۆ زیندانێکی دیكه گواستراوەتەوەو لەوێشەوە
بۆ زیندانێکی ژنان لەئیدلب، جەختیکردەوە، زۆرێک لەژنان لەو زیندانەدا بۆ چەندین ساڵ
پێش گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن "دەستەی تەحریری شام"ەوە دەستبەسەربونو
کرابونە ئامانجی ئەشکەنجەدان، پاشان گواستراوەتەوە بۆ دیمەشق کە لەوێش بەگشتیی بەناو
سێ زیندانی جیاوازدا تێپەڕیوە.
ئاشکراشیکرد، لەیەکێک
لەزیندانەکانی دیمەشق لەگەڵ 15 ژندا دەستبەسەرکرابوو، زۆربەیان عەلەوی بونهو لەناو
ژورێکی زۆر بچوکدا کە دیوارەکانی کەڕوی دروستكردبوو بهندكرابون، لەزیندانێکی دیكهشدا
کە پێیان وتوه (دادگا) بهندكراوه، ئهو زیاتر وتى، "لەگەڵ زیاتر لە 20
ژندا لەژورێکی بچوکدا ڕاگیرابوو کە سەرتاپای بەسیرامیکی سپی داپۆشرابوو، بەبێ بونی
هیچ دۆشەکو پێداویستییەکی نوستن".
ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەڵمانییە
جەختیکردەوە، ئەو ڕێگایانەی حکومەتی ئێستاى سوریا لەزیندانەکانیدا پەیڕەویان دەکات،
هیچ پەیوەندییەکیان بەمرۆڤایەتییەوە نییەو زۆریش دوره لهبنهما مرۆییهكانهوه،
چونكه بهوتهى ئهو، "ئەشکەنجەدان بەلێدانو کارەبا بەڕێگهیەکی ئاسایی لێکۆڵینەوە
دادەنرێت لەزیندانەکانی ئەو ڕژێمەدا، هاوڵاتییانی سڤیل لەکاتی هەوڵدانیان بۆ ڕاکردن
بەفیشەک دەکوژرێنو بەئاشکرا لەشەقامەکاندا لەسێدارە دەدرێن".
جەختیشیکردەوە، سوریا
وڵاتێکی ئارام نییەو داوای لەحکومەتی ئەڵمانیا کرد کە هیچ کەسێک کە لەئەڵمانیا بەدوای
پاراستندا دەگەڕێت ناچارنەکات لەڕێگەی دیپۆرتکردنەوەوە بگەڕێتەوە بۆ سوریاو داواشیکرد،
هیچ کەسێک جێنەهێڵدرێت بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی چارەنوسی خۆی ببێتەوە لەناو زیندانەکانی ئەشکەنجەدانی
حکومەتی ئێستاى سوریاو داوای ئازادکردنی هاوکارەکەی، ڕۆژنامەنوس (ئەحمەد پۆلاد)و سەرجەم
زیندانیانی سیاسیی کرد.
