شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕوداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى بازیان ڕویدا، به‌وته‌ى ئه‌فسه‌رێكى هاتوچۆ، "ڕوداوه‌كه زۆر قورسه‌و سێ ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه"، به‌ڕێوه‌به‌رى فریاكه‌وتنى خێراى ته‌ندروستى سلێمانیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ده‌ڵێت، "پێنج بریندار هه‌یه‌و كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستداوه".
عه‌قید شۆڕش جه‌لال لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی بازیان به‌ڕادیۆى هاتوچۆى سلێمانى وتوه، "ئۆتۆمبێلێكی جۆری كادیلاك كه له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه به‌ئاڕاسته‌ی سلێمانی هاتوه، له‌نزیك كۆمه‌ڵگه‌ى (ئه‌ڵایی) له‌نزیك ڕێگه‌ی ڕۆیشتن بۆ دێلێژه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و چوه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، له‌ئه‌نجامدا خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرێكى سوتهمهنىو پاشانیش خۆی به‌ئۆتۆمبێلی دیكه له‌جۆری پڕۆتۆن-یشدا كێشاوه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هاتوچۆ ڕونیشیكرده‌وه، "له‌ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه، پێنج كه‌س كه سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی كادیلاك بون برینداربون له‌گه‌ڵ شۆفێری پڕۆتۆنهكه، له‌ئێستاشدا سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون‌و باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌میشیان ناجێگیره".
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌رى فریاكه‌وتنى خێراى ته‌ندروستى سلێمانى به‌شارپرێسى وت، "به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه‌ى بازیانه‌وه، پێنج بریندار‌و گیانله‌ده‌ستدانێك هه‌بوه‌و ئێستا ته‌رمى ئه‌وكه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه براوه‌ته پزیشكى دادى سلێمانى، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كى دیكه‌مان له‌باره‌ى ڕهچهڵهكو ناسنامه‌كانیانه‌وه نییه، چونكه ڕوداوه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕویداوه".
