شارپرێس:
نوسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا ڕێکاری توند بەرامبەر پیشاندانی کارەکتەری پۆلیس بەشێوازی نەشیاو لەکارە هونەرییەکاندا دەگرێتەبەر، دەنگدانەوەو ناڕەزایەتی لەناو ناوەندی ڕوناکبیرییو هونەریی هەرێمی کوردستاندا لێدەکەوێتەوە، بهڕێوهبهرایهتیهكه دهڵێت، "نابێت هیچ مۆڵەتێکی پێشوەختە بهوكاره هونهریانه بدرێت كه كارهكتهرى پۆلیسى تێدایه".
بهگوێرهى نوسراوەکە کە بەئیمزای لیواى مافپەروەر تاریق ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم دەرچوە ئاماژه بهوهكراوه، دوای تێبینییەکانی پۆلیسی هەولێر، دەرکەوتوە لەهەندێک (فیلم، دراماو شانۆگەری)دا، کارەکتەری پۆلیس بەشێوازێکی نەشیاو پیشاندراوە کە زیان بەشکۆی ئەم دامەزراوە هەستیارە دەگەیەنێت.
بهگوێرهى بڕیارەکە، "نابێت هیچ مۆڵەتێکی پێشوەختە بەمجۆرە کارانە بدرێت بەبێ ڕەزامەندی پۆلیسو سەرپێچیکارانیش بهگوێرهى مادەی (226)ی یاسای سزادانی عێراقی ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبنەوە".
لەبەرامبەردا، ئەم بڕیارە لەلایەن کۆمەڵێک لەشانۆکاران، دەرهێنەرانو هونەرمەندانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەخنەی توندی لێگیراوە، هونەرمەندان پێیانوایە، ئەمجۆرە بڕیارانە سەپاندنی جۆرێک لە"سانسۆری پێشوەختە"و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕینو داهێنانە لەبەردەم کارە هونەرییەکاندا.
ڕەخنەگرانی ئەم بڕیارە جەخت لەوەدەکەنەوە، وەزارەتی ناوخۆ لایەنێکی ئەمنییەو پێویستبوو هەر بڕیار یان ڕێسایەک کە پەیوەندیی بەبەرهەمهێنانی هونەرییەوە هەیە، بەههماههنگىو لەڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیرییو لاوانەوە دەرچوایە، نەک وەزارەتی ناوخۆ بەشێوەیەکی تاکلایەنە بڕیار لەسەر ناوەڕۆکی دراماو فیلمەکان بدات، چونکە ئەمە دەستێوەردانە لەپسپۆڕیی لایەنە فەرمییە هونەرییەکان.
