شارپرێس:
دۆخی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێت ڕوو لهئاڵۆزیى دهكات، لهو ڕوهشهوه کۆماری ئیسلامیی ئێران زنجیرەیەک هێرشی بەربڵاوی موشەکیو درۆنیى بۆسەر خاکو کایەی ئاسمانیی پێنج وڵاتى عهرهبى ئهنجامدا.
بهگوێرهى ڕاگەیهنراوە فەرمییەکانی وەزارەتەکانی بەرگریی لە(بەحرەین، قەتەر، ئیمارات، کوەیتو ئوردن)، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتانە چونەتە دۆخی ئامادەباشیی تەواوەتییەوەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان توانیویانە بەرپەرچی دەیان موشەکو درۆنی ئێرانی بدەنەوە کە ئاراستەی ناوچەکە کرابون.
هاوکات لەبەحرەین، وەزارەتی ناوخۆ زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوەو داوای لەهاوڵاتییان کردوە بەخێرایی بچنە ناو پەناگەکانەوە، سوپای کوەیتو قەتەریش جەختیان لەوەکردوەتەوە کە تەنە نامۆکانیان لەئاسماندا تێکشکاندوە بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەکانو دامەزراوە ستراتیژییەکان.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لەڕاگەیهنراوێکی فەرمیدا بەرپرسیارێتی هێرشەکانی گرتە ئەستۆو ڕایگەیاند، ناوەندی فەرماندەییو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکایان لەبنکەی "ئەمیر حەسەن" لەئوردن تێکشکاندوە.
تاران دەڵێت، "وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی واشنتۆن، سیستمەکانی پاتریۆتو ڕاداری هێزەکانی ئەمریکایان لەکوهیتو بەحرەین بەوردی پێکاوەو کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاشیان لەگەروی هورمز ناچار بەوەستان کردوە".
سوپای پاسداران هۆشدارییەکی توند دەداتە واشنتۆنو ڕایدەگەیەنێت، "ئەگەر ئەمریکا بەردەوامبێت لەبۆردومانکردنی بنکە کەناراوییەکانمان، ئەوا وەڵامەکانی داهاتومان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لەناوچەکەدا زۆر قورسترو توندتر دەبن".
