شارپرێس:
سەرچاوەیەکی حکومی
ئاگادار ئاشکرایکردوه، وەزارەتی دارایی عێراق هەنگاوێکی نوێی دەستپێکردوە بۆ
دوبارە ڕێکخستنەوەو یەکخستنی ژمارەیەک لەبانکە حکومییەکان، ئەمەش لەچوارچێوەی پلانێکدا
کە بۆ ماوەی نزیکەی دوساڵ بەردەوامدەبێتو ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشە دارایی، کارگێڕییو
تەکنیکییە کەڵەکەبوانەیە کە لەکەرتی بانکیدا هەن.
ئهو سهرچاوهیهى
زانیارییهكهى ئاشكراكردوه، بهشەفەق نیوزی وتوه، "وەزارەتی دارایی بەنیازی
یەکخستنی بانکەکانی ڕافیدەینو ڕەشیدە لەچوارچێوەی یەک بانکدا، لەگەڵ یەکخستنی هەردوو
بانکی کشتوکاڵیو پیشەسازیی، جیا لەدوبارە ڕێکخستنەوەو یەکخستنی ژمارەیەک بانکی حکومی
دیكه لەچوارچێوەی قەوارە داراییەکاندا کە توانای زیاتری ڕکابەرییو پێشکەشکردنی
خزمەتگوزارییان هەبێت".
بهوتهى سهرچاوهكه،
"پلانەکە تەنها کورتنابێتەوە لەسەر یەکخستنی ئیدارەکان، بەڵکو دوبارە ڕێکخستنەوەی
سەرمایە، پابەندییەکان، میلاکات، نوێکردنەوەی سیستمە بانکییەکانو ژێرخانە ئەلیکترۆنییەکانو
دوبارە دابەشکردنەوەی لقەکانو دەسەڵاتەکان دەگرێتەوە، بەشێوەیەک کە لەگەڵ پێوەرە
بانکییە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت".
بهگوێرهى ئهو زانیاریانه،
وەزیری دارایی ئەم بابەتەی بەچڕیی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێکردوەو
ماوەیەکی كاتیى کە دەگاتە دوساڵ دیاریکراوە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەکانی یەکخستنو
دوبارە ڕێکخستنەوە، لەگەڵ ئەگەری چڕکردنەوەی ڕێکارەکانو کورتکردنەوەی ماوەکە بۆ یەک
ساڵ لەحاڵەتی تەواوبونی پێداویستییە یاساییو تەکنیکییەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد،
دوبارە ڕێکخستنەوەی بانکە گەورەکان "توانای سیستمی بانکی بەهێز دەکات بۆ بەڕێوەبردنی
حەواڵەکان، ئاڵوگۆڕی نەختینەییو تهمویلکردنی بازرگانیو یارمەتیدەریش دەبێت لەکۆنتڕۆڵکردنی
بازاڕی دۆلارو کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان نرخی فەرمیو نرخی هاوتەریب، جیا لەپاڵپشتیکردنی
سەقامگیریی نەختیو چالاکی ئابوریی".
شارهزایان پێیانوایه،
ئەم پلانە نوێیە لەکاتێکدایە کە هەردوو بانکی ڕافیدەینو ڕەشید کۆنتڕۆڵی بەشێکی گەورەی
چالاکی بانکی حکومی دەکەن، بەجۆرێک داتاكانی بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بەوەدەکەن،
ئەو دوو بانکە دەستیان بەسەر نزیکەی 42 لەسەدی داراییەکانی کەرتی بانکیو 56 لەسەدی
کۆی گشتیی سپاردەکاندا گرتوە.
ههروهك ئاماژه بهوهشدهكرێت،
ئەمە یەکەم هەوڵ نییە بۆ چاکسازیی لەم دوو بانکەدا، چونکە پێشتریش بانکی ناوەندییو
وەزارەتی دارایی یاداشتنامەیەکیان بۆ دوبارە ڕێکخستنەوەی کارگێڕییو داراییان واژۆکردبوو،
پێش جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی چاکسازیی بەپاڵپشتی بانکی نێودەوڵەتی کە گەشەپێدانی پێکهاتە
ڕێکخراوەییەکان، وردبینی، بەڕێوەبردنی مەترسییەکان، پابەندبونو نوێکردنەوەی سیستمە
ژمێریارییەکانی دەگرتەوە، بەڵام ئەو ڕێکارانە نەبونە هۆی یەکخستنی هەردوو بانکەکە یان
گۆڕینیان بۆ دوو دامەزراوە کە بتوانن بەتەواوی بهگوێرهى مۆدێلی بانکی بازرگانی
هاوچەرخ کاربکەن.
ڕاپۆرتێکی پێشوی بانکی
نێودەوڵەتی قەبارەی ئەو میراتە داراییەی ئاشکراکرد کە هەردوو بانکەکە دوای ساڵی
2003 هەڵیانگرتوە، بەجۆرێک پابەندییە دەرەکییە تۆمارکراوەکان لەسەر بانکی ڕافیدەین،
بهگوێرهى داتاکانی ساڵی 2012، نزیکەی 17.75 ملیار دۆلار بوە، لەکاتێکدا پابەندییەکانی
بانکی ڕەشید 1.13 ملیار دۆلار بوەو وەزارەتی دارایی چارەسەرکردنی بەشێکی گەورەی لەئەستۆگرت،
جیا لەچارەسەرکردنی قەرزە گەڕاوەکانو ئەو زیانانەی پەیوەستبون بەدوبارە نرخاندنەوەی
دراوەکانو ئەو ژمێرانەی کە هێشتا مابونەوە لەسیستمی پێشوو.
حکومەت لەسەرەتای ساڵی
2024دا دوبارە بابەتەکەی خستەوەڕوو، کاتێک ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەربڕیی لەسەر
گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای (ئێرنستو یۆنگ) بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەو نەخشەڕێگهیەک
بۆ دوبارە ڕێکخستنەوەی ڕافیدەینو ڕەشید لەماوەی شەش مانگدا، جیا لەتوێژینەوەی یەکخستنی
بانکەکانی پیشەسازیی، خانوبەرەو کشتوکاڵی لەچوارچێوەی یەک دامەزراوەدا، بەڵام پڕۆژەکە
لەماوەی دیاریکراوی خۆی تێپەڕییو تا سەرەتای ساڵی 2026 لەقۆناغی پێداچونەوەی ڕاسپاردەکانو
هەنگاوە جێبەجێکارییەکاندا مایەوە، بێئەوەی یەکخستنی کرداری بەدی بێت.
ئەم جوڵەیە هاوکاتە لەگەڵ
گۆڕانکارییە بەرفراوانەکان لەمیکانیزمی تمویلکردنی بازرگانی دەرەکیدا، دوای ئەوەی
بانکی ناوەندیی لەسەرەتای ساڵی 2025دا کۆتایی بەکارکردنی سەکۆی حەواڵە دەرەکییەکان
هێناو جێبەجێکردنی حەواڵەکانی گواستەوە بۆ بانکە عێراقییەکان لەڕێگەی ژمێریارییەکانیان
لەبانکە نێودەوڵەتییە کارپێکەرەکاندا، ئەمەش وایکرد کە توانای هەر بانکێک بۆ مامەڵەکردن
بەدۆلار بەندبێت بەئاستی پابەندبونو وردبینیکردنی بۆ سودمەندانو سەرچاوەکانی پارەو
پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامەزراوە داراییە جیهانییەکاندا.
کەرتی بانکی عێراقی ساڵانێکە
ڕوبەڕوی تێبینیو فشارەکانی ئەمریکا دەبێتەوە کە پەیوەستن بەسپیکردنەوەی پارە،
قاچاخچێتی دۆلارو گەیشتنی دراوی قورس بەئێران یان ئەو لایەنانەی کە لەلیستی
سزاکاندا تۆمارکراون.
لەشوباتی 2024دا، هەشت
بانکی عێراقی بێبەشکران لەئەنجامدانی مامەڵە بەدۆلار، پێشئەوەی سنوردارکردنەکان پێنج
بانکی دیكهو سێ کۆمپانیای پێدانی ئەلیکترۆنی بگرێتەوە لەشوباتی 2025دا، ئەمەش لەپاش
کۆبونەوەکانی نێوان بانکی ناوەندی عێراق، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاو یەدەگی فیدراڵی.
سەپاندنی سنوردارکردنی
مامەڵەکردن بەدۆلار جیاوازە لەسزای ڕاستەوخۆی ئەمریکا، چونکە ئەو بانکانەی بێبەشکراون
لەدۆلار، دەتوانن بەردەوامبن لەکارەکانیان بەدینار یان بەدراوەکانی دیكه، بەڵام ڕوبەڕوی
ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لەجێبەجێکردنی حەواڵەکانو بازرگانی دەرەکیدا.
خەزێنەی ئەمریکا لەئەیلولی
2024دا ستایشی ئەوەیکردبوو کە بە "پێشکەوتنی گەورە" وەسفیکرد لەچاکسازیی
کەرتی بانکی عێراقیو فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیستمی دارایی نێودەوڵەتیدا،
بەڵام بەردەوامبوو لەسەر جەختکردنەوە لەسەر پێویستی توندکردنەوەی چاودێری لەسەر تهمویلی
نایاسایی، گەشەپێدانی حوکمڕانی، پابەندبونو بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارەو تهمویلکردنی
تیرۆر.
ئەم فشارانە لەماوەی ساڵی 2026دا زیادیانکرد لەگەڵ
فراوانکردنی سزاکانی واشنتۆن دژی تۆڕو کەسایەتییە عێراقییەکان کە تۆمەتبارکران بەقۆستنەوەی
کەرتەکانی نەوتو بازرگانیی بۆ تهمویلکردنی ئێرانو گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە،
لەکاتێکدا خەزێنەی ئەمریکا هۆشداریدا لەئەگەری سەپاندنی سزای لاوەکی لەسەر ئەو دامەزراوە
داراییە دەرەکییانەی کە ئاسانکاریی بۆ چالاکییە قەدەغەکراوەکانی ئێران دەکەن.
