شارپرێس:
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ هەردوو ساڵی 2025 و 2026، ڕێنماییان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردوەو دەڵێت، بڕیاری خەرجكردنی پارەكە دراوە.
مستەفا عانی، وەزیری بازرگانی عێراق، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە حکومەت بەردەوامە لەبەدواداچون بۆ دۆسیەی شایستە داراییەکانی جووتیاران.
ئاماژەی بەوەشکرد کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، ڕاستەوخۆو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی چاودێریی پرۆسەکە دەکات بۆ دەستەبەرکردنی مافی جوتیاران.
وەزیری بازرگانی ڕونی کردەوە، شایستە داراییەکانی هەردوو وەرزی بەبازاڕکردنی 2025 و 2026 بەشێوازی گوژمەی مانگانە خەرج دەکرێن. جەختیشی لەوە کردەوە کە هەر بڕە پارەیەک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بگاتە دەستیان، دەستبەجێ و بێ دواکەوتن بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن.