شارپرێس:
میدیاکانی ئێران
بڵاویانکردەوە، لەچەند شوێنێکی جیاوازی ئێران چەندین فڕۆکەخانە و پردی سەرەکی
لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆردومانکراون.
تەلەفزیۆنی
فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، دوو تەقینەوە لەشاری بوشەهر لەئێران ڕویانداوە، زنجیرەیەک
تەقینەوەی دیکەش لەشاری بەندەر عەباس لە باشوری ئێران رویانداوەو پردی بەندەری
خومەیرە کراوەتە ئامانج، کە هەردوو شاری بەندەر عەباس و ولار بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
میدیای فەرمی
ئێران ئەوەشیخستەڕوو، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا دوو کەس لەشاری بەندەر عەباس
کوژراون و چواری دیکەش بریندارن.
هەر بەپێی ئەو
زانیارییانەی میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، لەهێرشێکی ئاسمانیدا فڕۆکەخانەی
ئیرانشەهر لە پارێزگای سیستان و بەلوجستان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئێران کراوەتە ئامانج.
زانیارییەکان
ئەوەش ئاشکرادەکەن، دەنگی چەندین تەقینەوەی دیکە لە شارەکانی حەمیدییە و ئەحواز
بیستراوە، هەروەها چەند موشەکێکی هێزەکانی ئەمریکا لەشاری سیریک کەوتوەتە خوارەوە.