شارپرێس:
سوپای ئوردن رایگەیاند، بە چوار موشەک هێرشکرایەسەر خاکی
ئوردن و یەکێکیان لە شوێنێکی چۆڵەوانیدا کەوتوەتەخوارەوە.
سوپای ئوردن لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەناو
خاکی ئێرانەوە چوار موشەک ئاراستەی ئوردن کراوە، کە سیانیان لەلایەن سیستمی بەرگری
ئاسمانییەوە خراونەتە خوارەوە، موشەکی چوارەمیش لەشوێنێکی چۆڵەوانیدا
کەوتوەتەخوارەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی سوپای ئوردن، ئەو هێرشانە هیچ
زیانێکی مادی و گیانییان نەبوە.
ئەوەشیخستەڕوو، هێزە چەکدارەکانی ئوردن بەردەوامن لە چاودێریکردنی
ئاسمانی وڵاتەکە و بە توندی وەڵامی هەڕەشەیەک دەدەنەوە بکرێتە سەر وڵاتەکە.