شارپرێس:
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دانی بە شكستی ئەمنیدا نا كە ئاسانكاری بۆ هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتدا كرد، كە بووە هۆی كوژرانی چەندین سەركردەی سیاسی و سەربازی ئێران، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ڕەنگە ئەم هۆكارە هێشتا بەردەوام بێت.
عێراقچی باسی لە ئەگەری شكستی ئەمنی پێش ئەو شەڕەی وڵاتەكەی لە دژی ئەمریكا و ئیسرائیل كرد، ئاماژەی بەوەدا كە ڕەنگە كۆبوونەوە گرنگەكانی حكومەت و لایەنی سەربازی روبەڕووی هەوڵی شكێنەر بووبنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا كە بەشێكی لە میدیاكانی ئێران لە ڕۆژی یەكشەممە بڵاوكرایەوە، ئەزموونی خۆی لە یەكەم ڕۆژی شەڕەكەدا گێڕایەوە كە لە28ی شوبات دەستیپێكردووە.
عێراقچی ڕایگەیاند كە چەندین دەزگای سەرەكی بڕیاردەری سیاسی و سەربازی لە یەك كاتدا لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەكان كە تارانیان كردۆتە ئامانج كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.