حوسییەکان گەمارۆی دەریایی بەسەر سعودیە دەسەپێنن

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لە وەڵامی گەمارۆ دەریایی و ئاسمان و زەمینی سعودیە بۆ سەر یەمەن، بڕیاریاندا ئەوانیش گەمارۆی دەریایی بەسەر سعودیە بسەپێنن، دەشڵێن،" وەڵامی گەمارۆ بە گەمارۆ دەدەینەوە ".


حوسییەکانی یەمەن لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد،" ماوەی 12 ساڵە سعودیەی دوژمن گەمارۆیەکی ستەمکارانەی کردوەتە سەر بەندەر و فڕۆکەخانە و خاکی یەمەن، دۆخەکە گەیشتوەتە ئاستێک کە بەهیچ جۆرێک قبوڵ ناکرێت".

ئەوەشیخستەڕوو، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بڕیاریاندا گەمارۆی دەریایی بخەنە سەر سعودیەی تاوانکار و بڕیارەکەش لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.

حوسییەکان باسیان لەوەشکردوە، مافی ئەوەیان هەیە بە گەمارۆ وەڵامی گەمارۆ دەدەنەوە.