شاندی دەمپارتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوەوە

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندی دەمپارتی لەدورگەی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبونەوە، کۆبونەوەکەش ماوەی پێنج کاتژمێری خایاندوە.


میدیای سەر بە پەکەکە بڵاویکردەوە، شاندەکەی ئیمڕاڵیی لە پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ  پێکهاتبوو، دوای دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان لە دورگەی ئیمڕاڵیی گەڕانەوە.

کۆبوونەوەکە پێنج کاتژمێری خایاندووە و چاوەڕوان دەکرێت لە بارەی کۆبوونەوەکەوە، شاندەکە ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.