هێزێکی ئەمنی دیوانی پارێزگای سەڵاحەدین گەمارۆ دەدات

عیراق

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 759 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەمەبەستی دەستگیرکردنی 55 تۆمەتباری دۆسیەی گەندەڵی، هێزێکی سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق دیوانی پارێزگای سەڵاحەدینی گەمارۆدا.


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی "السومریة نيوز"ی عێراقی راگەیاندوە، هێزێکی سەر بە دەستەی دەستپاکی دیوانی پارێزگای سەڵاحەدینیان گەمارۆ داوەو بەدوای 55 فەرمانبەری دیوانەکە دەگەڕێن، بە پێی بڕیاری دادگا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو فەرمانبەرانە تۆمەتبارن بە تێوەگلان بە دۆسیەی گەندەڵی.

رۆژی 28ی حوزەیران حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدیی هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی بەرپرسانی سیاسی و حکومی و پەرلەمانتاری دەستپێکرد، بە تایبەت ئەوانەی تێوەگلاون لە دۆسیەی گەندەڵیدا.