شووتی یەکێکە
لە میوە بەناوبانگەکانی هاوین، و زیادکردنی بۆ ژەمە خۆراکییەکانت سوودی تەندروستی
زۆری هەیە، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاو، ترشە ئامینییەکان، ڤیتامینەکان، و دژەئۆکسێنەری
بەهێزی "لیکۆپین". ئەوەش
گرنگترین سوودەکانییەتی:
1 . یارمەتیی
شێدارکردنەوەی جەستە دەدات
نزیکەی 95%ی شووتی لە ئاو پێکهاتووە، ئەمەش دەیکاتە یەکێک
لە باشترین میوەکان بۆ پاراستنی شێداریی جەستە، نەرمکردنی جومگەکان، ڕێکخستنی پلەی
گەرمیی، و ڕێگری لە وشکبوونەوە.
2 . دژەئۆکسێنەرەکان
بەهێز دەکات
دەوڵەمەندە بە "لیکۆپین" کە دژەئۆکسێنەرێکە بەرهەڵستی
ڕگە ئازادەکان دەکات. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لیکۆپین مەترسیی نەخۆشییەکانی
دڵ، شەکرەی جۆری 2، ئەڵزهایمەر، و هەندێک جۆری شێرپەنجە (وەک سنگ، سییەکان و پڕۆستات)
کەمدەکاتەوە. شووتیی سوور لیکۆپینی زیاتری تێدایە بە بەراورد بە جۆرە زەرد یان پرتەقاڵییەکان.
3 . پەستانی
خوێن کەمدەکاتەوە و سووڕی خوێن باشتر دەکات
شووتی (بە تایبەت بەشە سپییەکەی نزیک توێکڵەکەی) ترشی
ئامینی "L-citrulline"ی تێدایە، کە یارمەتیی خاوبوونەوەی بۆرییەکانی خوێن و
دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها گەیاندنی ئۆکسجین بۆ ماسولکەکان باشتر دەکات
و ئاستی وەرشیی باشتر دەکات.
4 . پاڵپشتیی تەندرووستیی پێست دەکات
بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A و C، تەندرووستیی
پێست دەپارێزێت، و لیکۆپین یارمەتیی کەمکردنەوەی زیانەکانی تیشکی خۆر دەدات.
5 . یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەدات
هەڵبژاردنێکی تەندروستە بۆ ئارەزووی خواردنی شیرینی. جێگرتنەوەی
بە شیرینییە دەستکردەکان یارمەتیی دابەزاندنی کێش، کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ، و دابەزاندنی
پەستانی خوێن دەدات.
6 . ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە
خواردنەوەی شەربەتی شووتی پێش ڕاکردن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی
ئازاری ماسولکەکان تا 72 کاتژمێر دوای وەرزشکردن.
7 . پاڵپشتیی کۆئەندامی هەرس دەکات
بەهۆی بوونی ئاو و بڕێک فایبەر، تەندرووستیی ڕیخۆڵە دەپارێزێت.
هەروەها ئاوێتەی "پریبایۆتیک"ی تێدایە کە خۆراك دەداتە بەکتريا سوودبەخشەکانی
کۆڵۆن و هەرسکردن باشتر دەکات.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
