شارپرێس:
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت،
کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دوکان - چوارقوڕنە بەردەوامە، دەشڵێت، بڕیارە هەفتەی
داهاتوو 11 کیلۆمەتری دیکەی رێگەکە بە روی شۆفێراندا
بکرێتەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی قۆناغەکانی دوەم و سێیەمی پڕۆژەی دوسایدی دوکان
- چوارقوڕنە، کارەکانی 11 کیلۆمەتر لە ڕێگاکە تاوەکو ناوچەی کانی وەتمان تەواو بوە.
ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا تەنیا بڕگەکانی هێڵکاری و هەندێک
کاری وردی تەکنیکی ماون، کە بڕیارە تاوەکو هەفتەی داهاتوو کۆتاییان بێت و بە فەرمی
بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بەگشتی
درێژایی رێگاکە 36.5 کیلۆمەترە و تێچوی پڕۆژەکە زیاتر لە 243
ملیار دینارە.