ئیسرائیل پلانێكی ئێرانی شكست پێهێنا

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل مۆساد شكست پێهێنانی پلانێكی ئێرانی بۆ دزەكردنە ناو خاكی وڵاتەكەی ئاشكراكرد.

 دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە هەوڵێكی ئێرانی بۆ دزەكردنە ناو ئیسرائیل و بەئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل پوچەڵ كردووەتەوە.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری مۆسادەوە ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكە پوچەڵ كراوەتەوە پێش ئەوەی بتوانرێت ئەنجام بدرێت، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەبارەی سروشتی هەوڵەكە و ناسنامەی ئەو كەسانەی بەشدارن، یان كاتی جێبەجێكردنی پلانەكە ئاشكرا بكات.