ترەمپ هەڕەشەی توند لەئێران و حوسییەكان دەكات

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی لە گروپی حوسییەكان و ئێران كرد بەسەپاندنی سزای سەربازیی گەورە بەسەریاندا.

ترەمپ ڕایگەیاند كە ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت لە هەر هێرشێكی حوسییەكانی یەمەن كە لەم هەفتەیەدا گەمارۆی دەریایی سەر سعودیەیان ڕاگەیاند.

هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەدا كە حوسییەكان لە دوای هێرشەكانی ئەمریكا لە ساڵێك لەمەوبەرەوە بەرپرسیارانە مامەڵەیان كردووە.

دەشڵێت، بەداخەوە دیسانەوە، شەوی ڕابردوو تەقەیان لە دوو كەشتی سعودیە كردووە. تكایە ئەم پۆستە بە ڕاگەیاندنێك بزانن كە ئەگەر دووبارە ئەم كارە بكەنەوە، ئەمریكا ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت، بەو پێیەی حوسییەكان بریكار یان نوێنەری ئێرانن و سزای سەربازیی گەورە بەسەر ئێران و حوسییەكاندا دەسەپێنین.