شارپرێس:
لاهور شێخ جەنگی لەڕێی وتەبێژی
تیمی پارێزەرانییەوە پەیامێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، داوایەکیش ئاراستەی سەرۆکی هەرێم، ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی دەکات.
دانا تەقێدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی لەلێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردوە،" پەیامی لاهور شێخ جەنگی بۆ سەرۆکایەتی
هەرێم، ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی ئەوەیە، دۆسیەکەیان لەوە زیاتر دوانەخرێت و
دادگایەک دیاری بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە ".
وتەبێژی تیمی
پارێزەرانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی وتیشی،" لەئێستادا دادوەرەکانی
دادگای تەمیز دەوام دەکەن، بەڵام کار ناکەن و هیچ دۆسییەک نابینن، بۆ ئەوەی دۆسیەکەی
لاهور شێخ جەنگی نەنێردرێ بۆ دادگای تەمیز".
ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی ئەوەی دادوەرەکان دۆسیەی دادگاکان
نابینن، مامەڵەی سەرجەم دادگاکان وەستاون، بەتایبەت ئەو دۆسیانەی چاوەڕوانی بڕیاری
دادگای تەمیزن.