دژەتیرۆر شوێنی هەڵدانی درۆنەکانی ئەمڕۆی هەولێری ئاشکراکرد

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6919 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دژەتیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوەو دەڵێت، لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابون.


دژەتیرۆری کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ هەینی 24ی 7ی 2026، لە کاتژمێر 9:32 تا 9:45ی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.

 ئەوەشیخستەڕوو،" درۆنەکان لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابون، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە ".