شارپرێس:
بەهۆی زیادبونی ئاڵۆزییەکانی
ناوچەکە و دەستپێکردنەوەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر شاری هەولێر، سێ کۆمپانیای
فڕۆکەوانی تورکی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر درێژکردەوە.
ھەریەک
لە کۆمپانیا ئاسمانییەکانی (تورکیش ئێرلاین) و (Ajet) تا
کۆتایی مانگی تەمموز و کۆمپانیای (پێگاسۆس)یش تا 27ی تەمموز بەھۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان
ئێران و ئەمریکا، ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ھەولێر درێژکردەوە.
ئەم
کۆمپانیایانە بڕیارەکە وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران
دەبینن، چونکە بەھۆی بارودۆخی ئێستای شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆخی ئاسمانی
ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت.
ئەم
بڕیارە لەکاتێکدایە، ئەم کۆمپانیایانە ڕۆژی 22ی تەمموز ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانییان بۆ ھەولێر
درێژکردەوە ، ئەمڕۆش بڕیارەکەیان بۆ کۆتایی مانگى تەمموز درێژکردەوە.