بەهۆی سوتانی دارستانەکانەوە باری نائاسایی لەئیسپانیا راگەیەندرا

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆی سوتانی دارستانەکانی نزیک لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، بۆ یەکەمینجار لەمێژوی ئەو وڵاتەدا باری نائاسایی نیشتیمانی لەوڵاتەکە راگەیەنرا، کە بەهۆی ئەو ئاگرانەوە زیاتر لە 10 هەزار کەس بەناچار ماڵەکانی خۆیان جێهێشت.


میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، مەترسییەکان  لەو وڵاتەکە بەهۆی ئەو ئاگرانە لەئاستێکی بەرزدایە، بەتایبەت لە شارەکانی ( ڤێلا دیل پرادۆ) و ( سان مارتن دیڤاڵدێگلێسیاس ) و ناوچەکانی دەوروبەری (کاستێلا لامانچا ).

ئەوەشجراوەتەڕوو، لەچەند هەفتەی رابردودا ئیسپانیا زنجیرەیەک روداوی سوتانی دارستانی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، کە 8.9 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە شاری تۆلیدۆ سوتاوە، هاوکات، لەڕوداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لەشاری ئالمیریا 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەم ئاگرانە لەکاتێکدایە کە ئەوروپا وەرزێکی سەخت بەهۆی سوتانی دارستانەکان بەڕێدەکات، کە بەهۆی ئەو ئاگرانەوە زیاتر لە 20 هەزار کەس لەفەرەنسا ماڵەکانیان جێهێشتوەو