کوەیت و بەحرەین هێرشی پێچەوانەیان کردە سەر ئێران

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، لەوەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، فڕۆکە جەنگییەکانی کوەیت و بەحرەین چەند شوێنێکیان لە ئێران کردەئامانج.


رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، فڕۆکە جەنگییەکانی بەحرەین و کوەیت، بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیاندا، بە شێوەیەکی نهێنی هێرشی راستەوخۆیان کردوەتە سەر کۆگا سەربازییەکانی موشەک و درۆن لە ناوخۆی ئێراندا، ئیماراتیش پاڵپشتیی هەواڵگری و بەرگریی ئاسمانیی بۆ دابینکردون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم هێرشانە لەسەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراون و کۆگاکانی هەڵگرتنی درۆن و موشەک و چەند بنکەیەکی سەربازیی تریان لە ناو خاکی ئێراندا کردوەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لەم هێرشانەدا، ئیمارات کە خۆی لە سەرەتای جەنگەکەوە چەندین جار هێرشی کردوەتە سەر ئێران زانیاریی هەواڵگریی ورد و پاراستنی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەکانی کوەیت و بەحرەین دابینکردوە، ئەمەش نیشانەی هاوکارییەکی نوێی سەربازیی عەرەبییە دژی تاران.