هادی عامری داوا لەگروپە چەکدارەکان دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر سعودیە دوابخەن

عیراق

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ رۆژی ئەو وادەیە بو کە گروپە چەکدارەکان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سعودیە بۆ حکومەتی عێراق دیاریان کردبوو، ئەمینداری رێکخراوی بەدریش لەپەیامێکی بەپەلەدا داوا لە گروپە چەکدارەکان دەکات هێرش نەکەنە سەر سعودیە.

هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر لەپەیامێکدا بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات،" لەپێناو بەرژەوەندی باڵای عێراق، داوا لە هەموو گیانفیداکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی دەکەم کاردانەوەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکەی سعودیە – ئەمریکا دوابخەن، کە تێیدا عێراق کرایە ئامانج ".

لەپەیامەکەیدا بۆ لایەنگرانی بەرەی مقاوەمە، هادی عامڕی دەشڵێت،" دڵنیاتان دەکەینەوە کە مافی شەهید و بریندارەکانمان بەرێگەی دیپلۆماسی وەردەگرینەوە ".