شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند رێنماییەکی نوێی لەبارەی پێدانی
مۆڵەتی جامڕەش دەرکرد و بەپێی ئەو رێنماییە نوێیانە، هەموو هاووڵاتیان مافیان هەیە
داوای مۆڵەتی جامڕەش بکەن.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەنوسراوێکدا
رایدەگەیەنێت، جگە لە ڕێژەکانی پێشوو، لەمەودوا مۆڵەت دەدرێت بە ئوتومبێڵی جامڕەش
بە ڕێژەی 80+.
هەر پێی ڕێنماییەکە، هەموو هاوڵاتیان مافیان هەیە داوای
مۆڵەتی جامڕەش بکەن، وەکو ئوتومبێڵی تەکسی و بارهەڵگر و تەنانەت ئەو ئوتومبێلانەشی
هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن بەو مەرجەی ئوتومبێلەکە بەناوی خۆیانەوە تۆمارکرابێت
و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
وردەکاری رێنماییەکە:


